١ ئایار ٢٠٢١ - ١٤:٣٣
تورکیا له ھەرێمی کوردستان بنکەی سەربازیی دادەنێت

وەزیری نێوخۆی تورکیا نیازی ئەم وڵاتەی بۆ کردنەوەی بنکەی سەربازیی لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا دوێنێ ھەینی لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی بڕیاردان و بەڕێوەبەریی پارتی داد و گەشەھەواڵی  دانانی بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی مەتینا لە هەرێمی کوردستانی راگەیاند.

 سۆیلۆ بە ئاماژە بە درێژەی ئۆپراسیۆن لە ناوچەی مەتینا، زاپ، ئاواشین و باسیان و قەندیل لە هەرێمی کوردستان وتی: مەتینا بۆ ئێمە زۆر گرینگە. ئێمە لە مەتیناش ڕێک وەکوو سووریا بنکەی سەربازی دەکەینەوە. ئەو ناوچە شوینی هاتوچۆ بۆ قەندیلە؛ ئێمە ئەو رێگایە کۆنترۆڵ دەکەین.

ئەرتەشی تورکیا بە بینووی روەدوونای ئەندامانی پەکەکە ، لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام ھەڵمەتی سەربازیی ئەنجام ئەدات و پێدەنێتە قوڵایی خاکی عێراق لە باکووری ئەم وڵاتە . 

342/