١ ئایار ٢٠٢١ - ١٤:٣١
دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 332 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 17080 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 332 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 72 هەزار و 90 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 516 هەزار و 157 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 971 هەزار و 64 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/