به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دەستەیەکی نەناسراو بە ناوی « خۆڕاگریی جەماوەری ڕۆژھەڵاتی فۆرات» لە بەیاننامەیەک دا بەرپرسایەتیی ئەو ھێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، کاروانی چەکدارانی «ھەسەدە» لە گوندی «حەسان» ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای «دێرۆزوور» کەوتوونەتە نێو بۆسەی ئەو تاقمە نەناسراوەوە.
لەو ھێرشەدا «خەلیل ئەلوەحش» یاریدەری فەرماندەری ئەنجومەنی سەربازیی «دێرۆزوور» کە لە لایەن «ھەسەدە»وە داکۆکیی لێ دەکرێت ھاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکەی ئەندامی ئەم ئەنجومەنە کوژراون.
لەم بەیاننامەیەدا باسی ئەوەش کراوە کە ئەم ھێرشە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ناوچەی «ئەلجەزیرە»ی سووریاو ھێزەکانی «بەرەڤانیی نیشتیمانی» لە «قامیشلی» ئەنجامی گرتووە.
342/