بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, زاگرۆس هیوا وته‌بێژی هێزه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له‌دژی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا سوپای توركیا سێ جار چه‌كی كیمیایی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێناوه.
له‌باره‌ی شوێنه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، وته‌بێژی كه‌جه‌كه رایگه‌یاندووه، له‌میانی بۆمبارانكردنی ناوچه‌كانی ئامێدی و ناوچه شاخاوییه‌كانی دهۆك چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن توركیاوه به‌كارهێنراوه.
وتیشی: هه‌روه‌ها له‌زنجیره به‌رزاییه‌كانی مامرهش و ئاڤاشین چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، به‌هۆی بۆمبارانی فڕۆكه‌كانی توركیا 76 گوند، له‌ناوچه‌كانی ئامێدی بێبه‌شبون له‌كاره‌با و زۆربه‌ی ناوچه دارستانه‌كان زیانیان پێگه‌یشتوه.
جه‌ختیشیكردوه، تائێستا توركیا زیانێكی ئه‌وتۆی به‌هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان نه‌گه‌یاندوه، له‌به‌رامبه‌ردا لانیكه‌م 38 سه‌ربازی توركیا كوژراون.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئامانجیان راماڵین و له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌یه.