به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «حیکمەت حاجی ئۆف» لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی «ئیسرائیل ھا یەوم»ی ڕژێمی زایونی وتی: تورکیا برای کۆماری ئازەربایجانە، ئیسرائیلیش ھاوپەیمانی ستراتژیی کۆماری ئازەربایجانە، ھەر بۆیە حەز دەکەین دۆستەکانمان پێکەوە دۆست بن.
ڕۆژنامەی «یەنی موساوات» ئەوەشی نووسی: چاک بوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیاو ئیسرائیل لە سەرەتای ئەوبەرایەتییەکانی سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئازەربایجاندایە و «ئیلھام عەلی ئۆف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بە شێوەیەکی تایبەتی لەم بوارەدا ھەوڵ دەدات.
کۆماری ئازەربایجان لە شەڕی «قەرەباغ» لەگەڵ ئەرمینیا لە چەک و چۆڵ و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی چێکراوی ڕژێمی زایونی کەڵکی وەردەگرت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە خەڵکی کۆماری ئازەربایجان گەلێک جار بەرامبەر بە پەیوەندی و ھاوکاریی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا ناڕەزامەندییان دەربڕیوە.
342/