به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە درێژەی دیدارو وتووێژی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی سیاسی و بەرپرسانی چینە جۆربەجۆرە سیاسی، ئایینییەکانی عێراق، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە «موحەممەد جەواد زەریف» لەگەڵ خەمیس خەنجەر» سەرۆکی ناوەندی «مەشروعی عەرەبی» و کۆمەڵێک لە نوێنەرانی سوننەی پەرلەمان و کەسایەتییە ھەڵکەوتەکانی سوننە دیداری کرد.
لە دیدارەکەدا زەریف ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەڕ دژایەتی لەگەڵ ئەتنخوازی و پێویستیی یەکگرتنی کۆمەڵگای ئیسلامیی لە نێو چینە جۆربەجۆرەکامدا وەبیر ھێنایەوە.
«زەریف» ئاماژەی بۆ جێ و شوێنی قودس لە سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ئاماژەی کردو خۆڕاگریی نەتەوەی ئێران لە پاڵ موسڵمانانی جیھانی لە ڕوانگەی جۆربەجۆرەوە بە مەبەستی داکۆکی لە فەلەستین و قودسی پیرۆز سەرباری تەاوی گوشارەکان وەبیرھێنایەوەو جەختی لەسەر کرد.
342/