به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەو هێرشە نوێیەی سوپای تورکیا کە وەک هەموو جارێک بە بیانووی لێدانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە بوو، شەوی رابردوو بە بۆردومانی فڕۆکەوانی و تۆپباران دەستی پێکردو، دواتر پێشڕەوی کرد و دوو ناوچەی بەرزی کانی ماسی خستە ژێر رکێفی خۆی.
وەک سەرچاوە ئیدارییەکانی ئەو ناوچەیە ئاماژەی بۆ دەکەن هێڕشەکان نزیکبوونەتەوە لە شارۆچکەی کانی ماسی.
ئەم لەشکرکێشیە نوێیەی تورکیا دوای هێرشی پێشووی چیای گارە و پێشتریش ناوچەی حەفتانین دێت کە سوپای تورکیا بە تایبەتی لە قۆڵی حەفتانین و زاخۆوە چەندان کیلۆمەتر هاتۆتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
342/