به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق سەربە سوپای ئەم وڵاتە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش لە یەکبڕی «ئەلجیزانی» بەرەو «ئەبی سەیدا» لە ناوچەی ئۆپراسیۆنیی «دیالە» دوو بۆمبایان تەقاندەوە کە لە ئەنجام دا سێ کەس کوژران و لانیکەم چوار کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە بۆمبای یەکەم لە سەر ڕێگای ترۆمبیلێکی ناسەربازی و ئەوی دیکەیان لە سەر ڕێگای گەشتییەکی پۆلیس تەقییەوە.
ڕۆژی ھەینیی ڕابردووش ھەر ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو بە ھۆی تیرۆریستانی داعشەوە لە شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا تەقییەوە کە ئەمەش کوژرانی چوار کەسی سڤیلی لێ کەوتەوە.
342/