به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەید عەباس عێراقچی پێش بەشداری لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام وتی: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا وتووێژی زۆرمان لە گەڵ شاندە جۆراوجۆرەکان بووە و ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی دەست بە دانوستان دەکەین.
عێراقچی وتیشی: هەر وەک پێشتر وتوومانە، ئێمە بەدوای دانوستانی کات خایەن و درێژدادڕانەوە نین. گەر دانوستانەکان بەو شێوەی کە چاوەڕوان دەکرێ بڕواتە پێشەوە، درێژەی دەبێت و گەر واش نەبێت ڕایدەگرین.
342/