به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لارک، لە ماوەی ١٩٦٧ بۆ ١٩٦٩ وەزیری دادی ئەمریکا بووە، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مانهاتنی ویلایەتی نیویۆرک کۆچی دواییکردوە، ناوبراو یەکێک بوو لە تیمی پارێزەران، کە لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بەرگریی لە سەدام حوسێن دەکرد.
کلارک لەکاتى دادگاییکردنی سەددام چەند جارێک لەلایەن سەرۆکى دادگاکەوە کرایە دەرەوە بەهۆى ئاڵۆزی دروستکردن لەناو دادگاو رەخنەگرتنى لە سەرۆکى دادگا.
ناوبراو ساڵەکانى سەدەى رابردوو پارێزگاری لە سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ سەرۆکی پێشووتری یۆگسلافیاکرد کە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبارکرابوو.
342/