٢٧ ئازار ٢٠٢١ - ١٣:١٤
وەزیری دەرەوەی چین چاوی بە روحانی کەوت

وەزیری دەرەوەی چین کە سەردانی تارانی کردووە ، لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژی کرد .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین کە دوانیوەڕۆی دوێنێ  ھەینی بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و پەرەپێدانی هاوکاری دوولایەنە و نێودەوڵەتی گەییشتە تاران، ئەمڕۆ شەممە لەگەل حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

ناوبراو هەروەها لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ هاوشانە ئێرانیەکەی خۆی دیدار و سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە باس و گفتوگۆ دەکات.

ھەروەھا وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین و عەلی لاریجانی، بەرپرسی پێوشوێنگیرییەکانی گرێبەستی 25 ساڵەی ئێران –چین لە  دیدارێک دا سەبارەت بە پەرەپێدانی پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی چین دوانیوەڕۆی دوێنێ بۆ سەفەرەێکی دوو ڕۆژە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و پەرەپێدانی پێوەندی دوولایەنە و نێودەوڵەتی گەییشتووەتە تاران.

342/