به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە چوارەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی دراوسێ ئەفغانستان کە بە بەشداریی تورکیا، چین، ڕووسیا، ئەفغانستان، پاکستان و ئێران بەرپا کرا، وتیشی: تیرۆریزمیش وەکو نەخۆشیی «کۆڤیدی_١٩» بۆ سەندنی گیانی مرۆڤە بێ دەرەتانەکان ھیچ سنوورێک ناناسێت.
قاڵیباف وتیشی: تەشەنای ڤایرۆسی «کۆڤیدی_١٩» وەکو گرفتێکی تازە سەرھەڵداو، زیاتر لە جاران بەستێنی بۆ پەرە سەندنی تیرۆریزم و توندئاژۆیی خۆش کردووە.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بارەی ئەفغانستانیشەوە وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە ناوچەکە، وتیشی: سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی لە دەوڵەتێکی پشتبەستوو بە یاسای بنەڕەتی و داڕشتی جەماوەرسالارانە لە ئەفغانستاندایە.
342/