٢٤ ئازار ٢٠٢١ - ١١:٣٩
ناونووسی کردنی خۆبەخشانی وەرگرتنی پێکوتەی ئێرانیی «فەخرا»

وتەبێژی پرۆژەی پێکوتەی ئێرانیی «فەخرا» باسی دەست پێ بوونی ناونووسی کردنی خۆبەخشان و خاوەن مەرجانی وەرگرتنی ئەم پێکوتە ئێرانییەی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ«ڕەزا ئیلاە وەرن» وتەبێژی پرۆژەی پێکوتەی ئێرانیی «فەخرا» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: تەواوی ئەوانیوا حەز بە وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنای «فەخرا»ی ئێرانی دەکەن دەتوانن وەکو خۆیەخش ئامادە بوونی خۆیان ڕابگەیەنن.

وتەبێژی پرۆژەی پێکوتەی ئێرانیی «فەخرا» وتیشی: تەواوی کەسانی ساغ لە نێوان ١٨ ھەتا ٥٥ ساڵ دەتوانن لەم گەڵاڵە نیشتیمانییەدا نانووسی بکەن و پاش تێپەڕ کردنی ڕەوتی قۆناغەکانی تاقیکاری و پشکنینی پزیشکی، ئەگەر بێ گرفت بوون پێکوتەکە وەرگرن.

ناوبراو وتیشی: بە ھەوڵ و تێکۆشانی پسپوڕان و زانستوەرانی ئێرانی و بەشداریی خەڵک ھەوڵ دەدەین ھەرچی خێراتر بتوانین قۆناغەکانی یەکەم و دووھەمی کاری تاقیکاریی پێکوتەی «فەخرا» بە سەرکەوتوویی وەپشت سەر بنێین و ئا لەم ڕێگایەوە ھەنگاوێکی گەورە لە ئاراستەی بنەبڕ کردنی نەخۆشیی کۆرۆنا ھەڵگرین.

342/