به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ێئران ، لە ئەنجامی پەلاماری بە ھاوەنی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا بۆسەر چەند گەڕەکێکی شاری حەڵەب ، دوو کەس کوژران و 17 کەسی دیکە بریندار بوون .
کاربەدەستێکی سەربازیی لە پارێزگەی حەڵەبیش رایگەیاند ، پەلاماری بە ھاوەنی تیرۆریستان بۆسەر دوو گەڕەکی قەرەباڵغی فەروەدوین و ساڵحین بووە .
ھەروەھا سەرچاوە خۆجێییەکان لە دەوربەری باکوریی شاری حەڵەب باسی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراویان کرد لە ناوەندی شاری ئەلباب کە بووە ھۆی کوژران و برینداربوونی چەند کەسی مەدەنی .
342/