٢٠ ئازار ٢٠٢١ - ١٦:٢١
یەکێتی: جگە لە رێککەوتن ناچینە ژێر باری هیچ بەرپرسیارێتییەک

لاھور شێخ جەنگی دەڵێت،"له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوو وه‌ک یەکێتی لۆبیه‌کى به‌هێزیان کردوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى شیعه و سوننه بۆ تێپه‌راندنى یاساى بوجه‌ى 2021، به‌و جۆره‌ی که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستانه‌".

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەشڵیت، "جگە لە ڕێککەوتن کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە ناچینە ژێرباری هیچ بەرپرسیارێتییەکی تر".

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە و نیوەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان رێککەوتن، بەڵام ئەمڕۆ لایەنە شیعەکان دەقێکی جێگرەوەیان لە بری ماددەی 11 پێشکەشکرد کە داوای 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان دەکرد. 

لە کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابروودا، بەشێک لە ماددەکانی دەقە جێگرەوەکە لابراون و بڕیارە هەرێمی کوردستان 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات، و دواتر 30 هەزار بەرمیل نەوت بۆ کارەبا و 180 هەزار بەرمیلی دیکەی بۆ تێچووی دەرهێنان، هەروەها 20 هەزار بەرمیل بۆ پەترۆدۆلار دەدرێتەوە بە هەرێمی کوردستان.

342/