به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەشار جەعفەری» یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەورووپا لە باتی داسەپاندنی ئەم بایکۆتانە بەسەر سووریادا لە باتی ئەوەی کە بەشێک بێت لە ڕێگاچارەی گرفتەکان، لە ڕاستی دا بووەتە بەشێک لە گرفتەکان.
«جەعفەری» بڕیاری بایکۆتی ئەورووپی دژی دەوڵەتی سووریای بە پێچەوانەی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بنەمای یاسای جیھان زانی.
یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی دەیەمین ساڵی شەڕو قەیران لە سووریا ڕایگەیاند: بایکۆتە ئابوورییەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییە دژی سووریا پەرە دەستێنێ.
342/