١٥ ئازار ٢٠٢١ - ١٤:٥٠
ئەمریکا دەبێ هێزەکانی خۆی لە یەمەن بکێشێتەوە

سەرۆکی کومیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن بە ئاماژە بە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە، وتی: ئێمە چاوەڕوانین کە ئەمریکییەکان هێزەکانی خۆی لە یەمەن بکێشێتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە مەسیرە، محەمەد عەلی حەوسی سەرۆکی کومیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە بە درێژەی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەو بارەوە وتی: ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییەدا لە سەر زەروورەتی دەستێوەرنەدانی بیانییەکان لە کاروباری یەمەن قسەی کرد و ئێمەش بە ڕوانینێکی ئەرێنییەوە چاو لە ئەو قسە دەکەین. بەڵام سەلماندانی نیازپاکی ئەمریکا پێویستی بە هەنگاوی کردەیی هەیە.

سەرۆکی کومیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن هەروەها وتیشی: یەکەم هەنگاوی کردەیی ئەمریکییەکان ئەبێ چوونە دەرەوەی هێزەکانی لە یەمەن بێت. ئێمە چاوەڕوانین کە ئەمریکییەکان هێزەکان و کارناسەکان و هەروەها چەک و چۆڵی خۆیان لە یەمەن بکێشنەوە.

342/