١٥ ئازار ٢٠٢١ - ١٤:٤٨
شەڕی سوریا دوای 10ساڵ ، نزیکەی 400 هەزار کەس کوژراو

شەڕ و قەیرانەکانی سوریا دە ساڵ تێدەپەڕێنێت کە بەهۆیەوە ملیۆنان کەس ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە بوون، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، کوژرانی نزیکەی 400 هەزار کەسی لەو ساڵانەدا تۆمارکردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار ئامارێکی بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی سوریا لە 15ی ئازاری ساڵی 2011 بڵاوکردەوە و دەڵێت، کوژرانی نزیکەی 400 هەزار کەسی تۆمارکردووە.

ڕوانگەسووری ھەروەھا دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی 117 هەزار تێپەڕاندووە، ژمارەی کوژراوان لە چەکدارانی سوریاش لە گروپە ئیسلامی و شەڕکەرەکانی دیکە نزیکەی 55 هەزارە، سەرەڕای 13 هەزاری هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد و نزیکەی 63 هەزار  ھێزی حکومەتی سوریا.

342/