به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە دەیلی مەیل، بڕیارە ڕەوتی چێ کرانی یەکەم هۆتێلی گەردوونی جیهان لە خولگەی زەوی لە ساڵی 2025 ی زایینەوە دەست پێبکات. لە ئەو هۆتێلە ڕێستۆرانت، سینەما و ژوور بۆ 400 میوانی دەبێت.
کۆمپانیای "ئۆربیتال سەمبلی کۆرپۆریشن" ئەو هۆتێلە چێ دەکات کە ناوی " ویاژر ستەیشێن" ی لەسەر نراوە. بڕیارە هۆتێلەکە لە 2027 ی زایینەوە دەست بەکار ببێت و ژێربیناکەی لە خولگەی زەوی چێ دەکرێت. ویاژر ستەیشێن هاوشێوەی بازنەیەکی گەورەیە کە دەخولێتەوە و وەرگرتنێکی دەستکرد بەرهەم دەهێنێت کە هاوشێوەی گرانش لەسەر ئاستی مانگ دەبێت.
هێشتا وردەکاریەک لە تێچووی چێ کران یان مانەوە لە ئەو هۆتێلە ڕانەگەیێندراوە. ئاڵبەت ئەو کۆمپانیا کە دەیەوێت چێی بکات پاگەندە دەکات بەکارهێنانی مووشەکی چەند جار بەکارهێنان وەکوو فالکۆن 9، تێچووی چێ کردنەکەی کەم دەکاتەوە.
342/