به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە مەعلوومە، جەبار مەعمووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی دیالە ڕایگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی بەدوای کردنەوەی شەش ڕێڕەو بۆ دزەی ئەندامانی داعش لە سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراقن.
ناوبراو زیادی کرد: بینی سەرکەوتنەکانی حەشدی شەعبی، ئەمریکای شێت کردووە. حەشدی شەعبی توانیویە کۆنترۆڵی بەشە بیابانییەکانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا سەرەڕای کەم بوونی جیهازات، کۆنترۆڵ بکات.
مەعمووری وتیشی: هێزەکانی حەشد زۆربەی پیلانەکانی هاتنی داعش بەتایبەتی سەرکردەکانیان بۆ ناو خاکی عێراقیان پووچەڵ کردووەتەوە.
ناوبراو وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبی شەش رێگای سەرەکیان بۆ دزەی داعش بۆ ناو خاکی عێراقی داخستووە و بوردمانی بنکەی ئەو هێزانەش لە نزیکی سنوورەکانی سووریا، بە ئامانجی تێکدانی ئەو نەخشەیە ئەنجا درا.
342/