به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ واشنتۆن جارێکی دیکە زیادەخوازییەکانی خۆیی لەسەر ئەوەی کە ئێران سەرەتا ئەبێ بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دووپات کردەوە.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی وتی: ئێمە لە ڕاگەیاندنی ئێران لە سەر ڕاگیرانی بەڕێوەبردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەستی و هەروەها چاوەدێرییەکانی دیکە لەژێر ناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئاگادارین.
ناوبراو زیادی کرد: هەواڵی باش ئەوەیە کە هەموو ئەو هەوڵانە، ئەگەری گەڕانەوەیان هەیە و ڕێگا بۆ گەڕانەوە هێشتا کراوەیە.
پرایس وتی: ئێمە و هاوپەیمانەکانمان جەخت دەکەینەوە کە ئێران ئەبێ ئەو قۆناغگەلە بچێتە دواوە و خۆی ببوێرێت لە هەوڵێک کە دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی. ئێران ئەبێ هاوکاری تەواوی خۆی لەگەل ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی درێژە بدات.
ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر ئێران بەتواوەتی پابەندی بەڵێنەکانی خۆی ببێت، ئەمریکاش هەنگاوی هاوشێوەی هەڵدەنێت.
342/