به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمڕۆ سەعید نەمەکی لە ڕیوڕەسمی کەڵک وەرگرتن لە ناوەندە تەندروستییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵات، وتی: ئەمڕۆ ئێمە گیرۆدەی زەلکاوی قووڵی کۆرۆنا بووین بەڵام توانیمان 2500 قەرەوێڵەی بەشی چاودێری تایبەت و سەدان قەرەوێڵەیتر لە وڵات وەڕێ بخەین.
ئەو زیادی کرد: 1400 پرۆژەی بەشی تەندروستی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵات تا مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوو کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. لە دو سێ مانگی داهاتوودا ئێران دەبێتە یەکێک لە جەمسەرە گرینگەکانی بەرهەم هێنانی ڤاکسین لە وڵات و دەبینە یەکێک لە هەناردەکارانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهان.
ناوبراو ئاماژەی بۆ دیکەی پرۆژەکانی بەشی تەندروستی و دەرمان کرد و ئەمساڵ دەستکەوتی باشمان لەم بەشانە لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران بووە کە تا ئێستا لە وڵات وێنەی نەبووە.