١١ شوبات ٢٠٢١ - ١٣:١٩
داخوازیی سیناتۆرەکانی ئەمریکا لە بایدن بۆگوشار خستنە سەر ئەردۆغان

54 سیناتۆری ئەمریکی بە ناردنی نامەیەک داوایان لە جۆ بایدن کرد هەوڵی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی کۆتایی بە کارە بێڕەحمانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دژی کوردەکان و ۆپۆزیسیۆن بێنیت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ زۆرتر لە نیوەی سیناتۆرە ئەمریکییەکان بە واژۆ کردنی ئەو نامەیە داوایان لە بایدن کردووە تورکیا بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی مافی مرۆڤ بخاتە ژێر گوشارەوە.

لەم نامەیەدا کە لە لایەن سیناتۆر رون وایدن و مارکو روبیو نووسراوە و سیناتۆرە دیموکرات و کۆماریخوازەکان واژۆیان کردووە، ئەردۆغان بە خستنە پەراوێزی ئوپۆزیسیۆن و سەرکۆنە کردنی میدیاکان تاوانبار کراوە.

ئەوان هەروەها ئاماژەیان کردووە بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی S400  و هێرش کردن تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا.

342/