٨ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:٢٦
پەیامێکی گرینگم لە بواری پێوەندی ستراتیژیک بۆ دەوڵەتی رووسیا هەیە

سەرۆکی پارلەمانی ئێران وتی: یەکێک لە هۆکارە گرینگەکانی سەفەرم بۆ رووسیا ئەوەیە کە پەیامێکی گرینگم لە بواری پێوەندی ستراتیژیک پێیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد باقر قاڵیباف ئەمڕۆ پێش ئەوەی سەردانی رووسیا بکات، وتی: ئەم سەفەرە لە سەر بانگهێشتی سەرۆکی دومای ڕووسیا ئەنجام دەبێت و چونکوو یەکەمین سەفەری من وەکوو سەرۆک پارلەمان بۆ دەرەوەی وڵاتە، پەیامێکی گرینگم لە بواری پێوەندی ستراتیژیک بۆ ئەو وڵاتە هەیە.

قاڵیباف وێڕای ئاماژە بە پێوەندی باشی تاران و موسکۆ لە بواری ئابووری، سیاسی، بەرگری، ئاسایش، تەکنۆلۆژی، زانست و زانکۆیی، وتی: پێک هێنانی پێوەندی دوو لایەنەی پارلەمانەکانی ئەم دوو وڵاتە پێوەندییەکان پتەوتر دەکاتەوە و کاریگەر دەبێت.

ئەو هەروەها ئاماژەی بە خاڵە هاوبەشەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان کرد و ڕایگەیاند: ئەم خاڵە هاوبەشانە ئێمە بەرەو ئەو ئاقارە دەبات کە لە دەرفەتەکانی ناوچە کەڵک وەربگرین و بەرەو ئاشتی جیهانی بڕۆین.

ناوبراو ڕایگەیاند: دیدار لە گەڵ سەرۆکانی دوو پارلەمانی دوما و سنای ڕووسیا و دیکەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە بەرنامەکانی ئەم سەفەرە دێنە ئەژمار کە هیوادارین ببێتە هۆی پتەو بوونەوەی پێوەندییە ستراتیژیکەکان.