به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دەسەڵاتی تورکیا و گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەی کوردستانی سووریا، 150 بنەماڵەی ئۆیغوریان لە شاری کوردنشینی سەرێکانی نیشتەجێ کرد.
بە پێی نووسراوی پەیاما کورد، ئەو بنەماڵەگەلە کە لە ئۆیغوورەکانی چینن، لە ئەدلیبەوە گواستراونەتەوە بۆ سەرێکانی و لە ماڵە چۆڵ کراوەکانی کوردەکان نیشتەجێ کراون.
دوای هێرشی سەربازی تورکیا و تیرۆرسیتەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بۆ سەر سەرێکانی و گرێ سپی لە ساڵی 2019، سەدان بنەماڵەی کورد ناچار کران کە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و ئاوارە ببن.