٣ شوبات ٢٠٢١ - ١٣:٠٤
ڤاکسینی کۆرۆنای ڕووسی 91 لەسەد کارامەیە

ئەنجامەکانی قۆناغی سێهەمی تاقی کردنەوە لە سەر مرۆڤی ڤاکسینی ڕووسی سپۆتنیک7 نیشاندەری کارامەیی 91.6 لەسەدیی بەرانبەر کۆڤێد 19 ەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە فڕانس24، لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بڵاو بووەتەوە کە نیشانی دەدات پێکوتەی ڕووسی سپۆتنیک7 لە بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا 91.6 لەسەد کارامەیە. ئەو ڤاکسینە چەند مانگ پێش لە تەواو بوونی قۆناغی کۆتایی تاقی کردنەوە لە سەر مرۆڤ پشت ڕاست کراوەتەوە.

ئێستا شرۆڤەی زانیارییەکانی پێوەندیدار بە قۆناگی سێهەمی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤ بە بەشداری 20 هەزار کەس نیشانی دەدات 2 دۆخ لە ئەو ڤاکسینە کارامەیی زیاتر لە 90 لەسەدی لە بەرانبەر کۆڤێد 19هەیە.

یان جۆنز لە زانکۆی ڕێدینگ و پۆلی ڕووی لە زانکۆی تەندروستی و دەرمانی ئۆستوایی لەندەن سەبارەت بە ئەو لێکۆڵینەوە لە گۆڤاری لنست نووسیویانە: گەشەی ڤاکسینی سپۆتنیک7 بەهۆی خێرایی زۆر و پەلە و نەبوونی ڕوونکاری ڕەخنەی زۆری لەسەر بوو. بەڵام ئەنجامی ڕاپۆرتەکان ڕوونن و بنەمای زانستی پێکوتەکە نیشان دەدەن.

ئەوە بەو مانایەیە کە ڤاکسینێکی دیکە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا هەیە.

342/