به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی راپه‌ڕین، كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كچێك به‌ناوی (هـ. ئـ. ع) له‌دایكبوی ساڵی 1995، پیشه‌ی كچی ماڵ دانیشتوی گوندی شێنێ سه‌ر به‌قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا بریندار بووه.
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌وته‌ی دایكی كچه برینداره‌كه، "له‌كاتێكدا فڕۆكه‌ی توركیا ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یانی بۆردومان ده‌كرد، په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌وه‌یان شكاوه و به‌هۆی پاشماوه‌ی شوشه‌كان كچه‌كه‌ی بریندار بوه"، پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سوكی برینه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا حه‌وتجار بۆردومانی گوندی شێنێ-یان له سنووری قه‌زای پشده‌ر ئه‌نجامدا.