٢ شوبات ٢٠٢١ - ١٣:٢٧
ڤاکسینی "رازی کوو پارس" لە سەر هەموو جۆرەکانی کۆرۆنا کاریگەر دەبێت

سەرۆکی ئەنستیتۆی ڕازی وتی: ڤاکسینی "رازی کوو پارس" وڵامدەری هەموو جۆرە گۆڕانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ئەنستیتۆی ڕازی، دوکتۆر عەلی ئێسحاقی وتی: لێکۆڵینەوەکان لە سەر ڤاکسینی کۆوید19 لە ڕەشەمەی ساڵی پێشوو دەستی پێ کرد. ڤاکسینی ئەم ئەنستیتۆیە بەرهەم هاتووە و چاوەڕێ پەسند کردنی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانین تاکوو ئیزنی تاقیکردنەوەی مرۆییمان پێ بدرێت. گەر مۆڵەتی تاقیکردنەوە وەربگرین، لە ماڵپەڕی ئەنستیتۆدا ناوی خوازیاران تۆمار دەکرێت.

ئەو وتیشی: تا ئەمڕۆ هەوڵمان داوە بە شێوەی زانستی کارەکانمان بەرینە پێشەوە و ڤاکسینێکی باش و بڕواپێکراو بۆ خەڵک بەرهەم بێنین و ئەوەش کارێکی گەورەیە و هیوادارین بەستێنێک بۆ گەشەدانی پیشەی ڤاکسین لە وڵات ساز بکات.
ئیشحاقی ڕوونی کردەوە: پرۆژەی بەرهەم هێنانی ڤاکسینی ڕازی کوو پارس بە شێوەی سەربەخۆ و تەنیا لە لایەن لێکۆڵەرانی ئەنستیتۆی ڕازی بەڕێوە چوە و هیوادارین ئاکامێکی باشی ببێت.
ناوبراو سەبارەت بە کاریگەری ئەم ڤاکسینە لە سەر هەموو جۆرە گۆڕدراو و نوێیەکانی کۆرۆنا، وتی: ڤایرۆسێک کە بۆ ساز کردنی ئەم ڤاکسینە کەڵکی لێ وەرگیراوە، ناگۆڕدرێت بەڵام ئەگەر لە بەشەکانیتردا گۆڕانێک ببێت، بێ گومان ئەم ڤاکسینە کاریگەر و وڵامدەر دەبێت.

342/