به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە باس نیوز، سەعید پشدەری لەو بارەوە ڕایگەیاند: تەقە لە نووسینگەکانی پارتی لە حاڵەتی هەڵکەوتەوە بۆ دیاردەیەکی ئاسایی گۆڕدراوە و تا ئێستا زیاتر لە 70 جار هێرشێ چەکدارەی کردوەتە سەر نووسینگەکانی پارتەکەمان لە سلێمانی.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو هەوڵە لە سەر شاری سلێمانی کاریگەری کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی کە لە سەر دامودەزگا ئەمنییەکان وەکوو بەرپرس لە پاراستنی گیان و دارایی هاووڵاتیان گومان بکرێت. بەڵام بەداخەوە ئەو ڕەوتە هەر درێژەی هەیە و تا ئێستاش بنکە ئەمنییەکان هیچ هەڵوێستێکی جیدیان نەنواندووە.
ئەو بەرپرسەی پارتی لە پارێزگای سلێمانی وتیشی: بنکە ئەمنییەکان لە بواری ڕێگری لە دووپات بوونەوەی ئاوەها ڕووداوگەلێک و ناساندنی هۆکارەکانی هێرشەکانی ڕابردوو بەرپرسیارن.
شیاوی باسە سەرلەبەیانی دوێنێ جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر نووسینگەی پارتی دیمۆکرات لە شاری سلێمانی.
342/