٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٣:٤٢
6268 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 70 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6268 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 70  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و  959 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 417 هەزار  و  999 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 210  هەزار و 51 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.