٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٤:٤٤
ڕوونوێنی لە 5700 گەڵاڵەی ڕەخساندنی هەلی کار لە کوردستان

سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام پێنج هەزار و 700 گەڵاڵەی ڕەخساندنی هەلی کاری بە پێنج هەزار ملیار ڕیاڵ لە سنە ڕوونوێنی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد موخبێر  لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە گەڵاڵەکانی ڕەخساندنی هەلی کار لە سنە، وتی: لە بوارەکانی ڕەخساندنی هەلی کار لە ئێران تا ئێستا بۆ 40 هەزار کەس کار ڕەخساوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆش ڕوونوێنی لە پێنج هەزار و 700 گەڵاڵەی هەلی کارمان هەیە کە بۆ زیاتر لە 16 هەزار کەس لە کوردستان هەلی کار دەڕەخسێنێت و بە گشتی پێنج هەزار ملیار ڕیاڵ بودجەی بۆ تەرخان کراوە.

سەۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام وتیشی: هەزار و 500 گەڵاڵەی پێوەندی بە کۆڵبەرەکانەوە هەیە و بۆ چوار هەزار و 400 کەسیان هەلی کار ڕەخساوە.

ناوبراو زیادی کرد: پاراستنی پێگە و کەرامەتی کۆڵبەرەکان لە یەکمایەتییەکانی ئێمە لە ئەو بوارەدایە و هەلەکانی کار زیاتر لە بواری فەرش چنین، ئاژەڵداری و پیشەی دەستیە.

342/