٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٨:٣٢
دەسپێکی کوتانی ڤاکسێنی کۆڕۆنا لە ئێران تا چەند ڕۆژی دیکە

وەزیری تەندروستی، هاوپەیوەند بە نوێترین هەوڵەکان بۆ کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران، چەند خاڵی خستەڕوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید نمەکی، ڕۆژی چوارشەممە لە پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی: بەداخەوە دەبینین کە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن خەڵکەوە کەم بووەتەوە کە ئەویش نیشانەی سادە بینینی پرسەکە لەلایەن هەندێک لە هاووڵاتیانە.

ناوبراو هاوپەیوەند بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی گۆڕدراویش زیادی کرد: دوای چەند حاڵەتێک لە بینرا، هیچ جۆرە ڤایرۆسێکی گۆڕدراومان نەبووە و دۆخی ئەو چەند کەسەش ڕوو لە چاک بوونەوەیە.

نمەکی ئاماژەی کردە سەر ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا و وتی: قۆناغی تاقی کردنەوە لە سەر مرۆڤ لەلایەن ناوەندی بەرەکەت و ڕێکخراوی ڕازییەوە خەریکە شوێنگیری دەکرێت. سەبارەت بە ڤاکسینی هاوبەش لەگەڵ کۆباش پێش بینی دەکەین ناوەڕاستەکانی بەهار بگاتە قۆناغی بەرهەمهێنان.

ناوبراو سەبارەت بە کرینی ڤاکسینیش وتی: هەوڵ دەدەین تا پێش لە 22 ی بەفرانبار کاری کوتانی گرووپە سەرەکییەکان دەست پێبکەین.

نمەکی زیادی کرد: بەڵام تا کاتێک کە دڵنیاترین ڤاکسین دەست نەخەین، کاری کوتانی خەڵک دەست پێناکەین.

342/