٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٨:٣١
دروست کردنی دۆخی ترس و تۆقان لە باکوری سووریا

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند: ئەو هێزە چەکدارانەی ئەمریکا پشتگرییان دەکات، بە کەڵک وەرگرتن لە چەک، بوونە هۆی ترس و تۆقانی دانیشتوانی گوندەکانی باکووری سووریا.

بە گوێرەی هەواڵدەریی سانا، هێزە چەکدارەکان بە پشتیوانی ئەمریکا چالاکی خۆیان دژی خەڵکی سیڤیل لە ناوچەکانی دەیرزوور و حەسەکە درێژە دەدەن.

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی هەسەدە هێرشیان کردە سەر ناوچەی تایبە لە دەڤەری دەیرزوور و 9 کەس لە خەڵکی خۆجەییان دزی و ئەوانیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

لە دەڤەری شاری حەسەکەی سووریاش سەرچاوە خۆجەییەکان لە دزرانی ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندی ئەلسەبیحییە لە ناوچەی ئەلڕەمیلان هەواڵیان دا. ئەم سەرچاوانە هەروەها رایانگەیاند ژمارەیەک لە دزراوان، ژن بوون کە لە کاتی دزرانی ئەوان تیریان دەهاویشت و ئەوەش بوە هۆی ترس و تۆقانی خەڵکی ئەو گوندانە.

ڕۆژی پێشووش هێزە چەکدارەکانی قەسەدە هێرشیان کردە سەر خەڵکی سیڤیلی گوندی مەعیزیلە و لە خەڵکیان دا و ژمارەیەکیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.