١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٣:٤٧
پەیوەندی نێوان ئەمریکا و کوردەکانی سووریا قڵشی تێکەوتووە

ویلیام روباک نێردراوی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا دەڵێت: پێوەندی نێوان ئەمریکا و کوردانی سووریا و متمانە بە واشنتۆن لای کوردان پاش هێرشی 2019ی تورکیا بۆ باکووری سوریا تووشی کێشە بووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ویلیام روباک، جێگری نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ داعش کە لە دوو ساڵی ڕابردو ڕۆڵی نێردراوی تایبەتی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریای بووە و هەموو کات لە گەڵ کوردان لە هات و چۆدا بوە، وتی: پشتیوانی نەکردنی ئەمریکا لە کوردانی سووریا لە هێرشی 2019ی تورکیا بۆ ناوچەکانی کۆنترۆڵ کراوی کوردان، بۆتە هۆی ئەوەی پێوەندی ئەم دوو لایەنە تووشی خەسار بێت و متمانەی کوردان بە ئەمریکا کەم بێتەوە.

کوردی متمانەی بە ئەمریکا لە دەستدا

ئەو لە وتووێژ لە گەل گۆڤاری سەربازی دیفێنز وان وتی: پاش هێرشی تورکیا، ئەمریکا و کوردانی سووری، قۆناغێکی سەختیان تیپەڕاند. من پێم وایە بەشێکی زۆر لە بایەخ و بڕوای خۆمان لای کوردان لە دەست دا.

ناوبراو دانوستانە ناوخۆییەکانی نێوان کوردانی سووریای وەکوو سەرکەوتنێکی دیپلوماتیک زانی و وتی: هیوادارم پاش سەرکەوتنی دو گرووپی کوردی سووریا، دانوستانی کوردی-عەرەبی دەست پێ بکات گەرچی دەبێ کاری زۆر بۆ بەرەو پێش چوونی ئەم ڕێگایە بکرێت.

ئەمریکا نەیتوانی نۆژەن کاری بکات

 ئەو پێشبێنی داهاتووی سووریای بەهۆی دەستێوەردانی هێزە ناوچەیی و جیهانییەکان کارێکی ئەستەم زانی و وتی: کێشەیەکی جیدی سووریا ئەوەیە کە ژێرخانە پیشەیی و کشتوکاڵییەکانی سووریا خەساری زۆری پێ گەیشتووە و ئەمریکا نەیتوانیوە بە شیوەی شیاو ئەوانە نۆژەن بکاتەوە.

روباک وێڕای ئاماژە بەوەی کە بە نەبوونی ئەمریکا ڕەنگە داعش دیسانەوە لەو ناوچە دەسەڵات بە دەست بگریتەوە، وتی: دەوڵەتی ترامپ نەیدەتوانی باشتر لەوە بەرگری لە کوردانی سووری بکات چونکو ئەنقەرە وەکوو هاوپەیمانی ناتۆی ئەمریکا پێوشوێنی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەگرێت.