١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٠:٥٣
ئەردۆغان ئاگاداری هەستیار بوونی ئەو شێعرە کە خوێندی، نەبوو

چاوش ئۆغڵوو وتی: سەرۆک کۆماری تورکیا نیسبەت بە هەستایر بوونی ئەو شێعرە کە خوێندی، ئاگادار نەبوو و بەس دەیزانی کە پێوەندی بە لاچین و قەرەباغەوە هەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە پێوەندی تەلەفۆنی ئەمشەوی مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، لایەنی تورکیایی وێڕای جەخت لەسەر پێوەندی نزیک و دۆستانەی نێوان ئێران و تورکیا و سیاسەتی دۆستانەی ئەنقەرە، بۆ دڵنیایی زیاتر ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران دادەنێت و ئاگاداری هەستیار بوونی ئەو شێعرە کە خوێندی ، نەبووە و بەس دەیزانی کە پێوەندی بە لاچین و قەرەباغەوە هەیە و هەر بۆیە لە ڕێوڕەسمی باکوو خوێندوویە.

زەریفیش لە ئەو گفتوگۆیەدا بە جەخت لەسەر گرینگایەتی پێوەندی دۆستانە و پڕ لە ڕێزی دوو وڵاتەکە و هەروەها پێوەندی دۆستانەی نێوانی سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسانی باڵای ئێران، هیوای خواست ئەو پێوەندیە دوولایەنە بە بڕوای بەرانبەر زیاتر لە ڕابردوو گەشە بستێنێت.

342/