٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٧:٢٤
تیرۆری فەخری زادە بێ وەڵام نابێت/ئیسرائیل هۆکارەی ئەم جەنایەتەیە

جێگری سیاسی نووسینگەی سیاسی فەرماندەی گشتی هێزەکان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بەدڵنیاییەوە تیرۆری فەخری زادە بێ وەڵام نامێنێتەوە، وتی: ئیسرائیل لە هەوڵێکی تیرۆریستیدا، دەستی دایە ئەو جەنایەتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەردار ڕەسوول جێگری سیاسی نووسینگەی سیاسی فەرماندەی گشتی هێزەکان بە ئاماژە بە تیرۆری و شەهداەتی موحسێن فەخری زادە جێگری وەزیر و سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەیی بەرگری لە ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی وتی: تیرۆری شەهید فەخری زادە پێش ئەوەی کە بایەخی ئۆپراسیۆن و سەربازی هەبێت کارێکی ترسنۆکانە دێتە ئەژمار کە بۆ ئەنجامدەرانی هیچ دەستکەوتێکی نییە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بەدڵنیاییەوە ئاوەها ڕووداوێک بێ وەڵام نامێنێتەوە، وتی: زایۆنییەکان بەرپرسی ئەو جەنایەتەن.

342/