به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لیوا یەحیا ڕەسووڵ لە تویتێكدا بڵاویکردەوە، "لەپڕۆسەیەكدا بە پشت بەستن بە زانیاری ورد و چاودێری و هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەزگای دژەتیرۆری عێراق تاوانبار (و.ف)ی دەستگیركرد كە پۆستی سەركردەی هەبووە لەگروپی تیرۆريستی داعش".
باسی لەوەشكردووە کە دەزگای دژە تیرۆر، لێدان و هەڵمەتی دیكە بۆ سەر داعش لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە تائێستا، ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ زانیارییەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.