٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٧:٥٦
تورکیا فەرمانی دەسبەسەر کردن 101 پارێزەر و چالاکی سیاسی کوردی دەرکرد

دادستێنی کۆماری تورکیا فەرمانی دەستگیر کرانی 101 چالاکی سیاسی و مەدەنی و پارێزەری دەرکرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی 101 پارێزەر و 2 چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردی تورکیا کە پێوەندیان بە کۆنگرەی کۆمەڵەی دیمۆکراتیکەوە هەبووە، دەست پێکردووە کە تا ئێستا 72 کەسیان لێ دەستگیر کراوە. 

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئامەد 72 کەس لەوانە 24 پارێزەریان لە پێوەندی لەگەڵ ئەو دۆسیە کە هاوکاری و ئەندامێتی لە ڕیزی چەکداران و لایەنگرانی پەکەکەیە دەستگیر کردووە. 

لە نێوان ئەو کەسە دەستگیر کراوانەدا ڕۆژنامەڤانانی کورد، ئەندامانی هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردیش دەبینرێت. 

342/