٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ٠٩:٣٤
بوومەلەرزەیەکی 6.8 ڕیشتەری ئێزمیری هەژاند/124 کوژراو و بریندار

کاتژمێرێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 ڕیشتەر ئێزمیری تورکیای هەژاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای توركیا ڕوویدا، چوار كه‌س كوژران و 120 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و فریاكه‌وتنی توركیا ڕایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ قوڵایی 5.16 كیلۆمه‌تر له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ڕوویداوه‌ و گوڕه‌كه‌ی 6.6 پله‌ بە پێوەری ڕیشتە‌ر بووه‌.

سه‌ره‌ڕای داڕوخانی ده‌یان باڵه‌خانه‌ و خانووی هاووڵاتیان، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 120 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ش، سه‌ره‌ڕای داڕووخانی ده‌یان باڵه‌خانه‌ و خانوی هاووڵاتیان، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 120 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، تیمه‌كانی فریاكگوزاریش به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتونه‌ته‌ ژێر باڵه‌خانه‌ روخاوه‌كانه‌وه‌.

شیاوی باسە بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ هه‌موو دوورگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی یۆنان و ته‌نانه‌ت له‌ ئهاتنی پایته‌ختی یۆنان هه‌ستی پێكرا میدیاكانی یۆنان رایانگه‌یاند، دانیشتوانی ساكۆس و دوورگه‌كانی دیكه‌ له‌ ماڵه‌كانیان هه‌ڵهاتوون.