٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:١٨
ناسینەوەی ٢٧٨ تووشبووی کۆرۆنا لە کوردستان/مەرگی ١٠ کەس

ناسینەوەی ٢٧٨ تووشبوونی نوێ بە کۆرۆنا و گیان لەدەست دانی ١٠ کەس لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ئەو ئامارەیە کە سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان ڕایگەیاندووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ژمارەی نەخۆشە کۆرۆناییە خەوێندراوەکان لە کوردستان گەیشتووەتە ٧٣١ حاڵەت کە لە ئەو ژمارەیە ٨١ کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.

دکتۆر ڕەزاعی هەروەها لە مەرگی ١٠ نەخۆشی کۆرۆنایی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا و ئاماری مەرگ بە هۆی ئەو نەخۆشییەی ٦٣٦ ڕاگەیاند کە لە ئەو ڕێژەیە  کەس لە ٢٢٦ سنە،  ١٢٨ کەس لە سەقز، ٥٢ کەس لە قوروە، ٤٦ کەس لە کامیاران،  ٥٤ کەس لە بانە،  ٣٩ کەس لە دیواندەرە، ٣٥ کەس لە بیجاڕ، ٤٤ کەس لە مەریوان و  ١٢ کەس لە دێولان بوون.

342/