به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هەر ئێستا کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی لە ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاران بە بەشداریی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەوانانی بیانی و ناوخۆیی ئێران دەستیپێکردووە.
بڕیارە لەم کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەدا شێخ ئەکرەم دوایین پێشهات و گۆرانکارییەکانی عێراق شرۆڤە بکات.
شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی وتی: ئەمریکا هۆکاری قەیرانی ئابووری عێراقە و واشنتۆن خەریکە نەوت و سامانی ئەم وڵاتە دەدزێت.
سەبارەت بە شەهاادەتی سەردار سولەیمانی لە عێراق، سەرۆکی نۆجەبا ڕایگەیاند کە سەردار سولەیمانی ئاواتی شەهادەت لە عێراق بوو.
ئەوەشی وت کە ئەمریکا و عەرەبستا هۆکاری بشێوی لە عێراقن و داخوازییەکانی خەڵک دەقۆزنەوە.
جەختیشی کرد کە ئەگەر پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق بۆ چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق جێبەجێ نەکرێت ئەوا بەرخۆدان خۆی دێتە مەیدان و گورزی کۆتایی و کوشندە لە ئەمریکا دەدات و دەریان دەکەین.
ئەوەشی وت کە باڵوێزخانە ئەمریکا لە عێراق بووەتە ناوەندی پیلانگێڕی و فیتنە و بنکەی سەربازییە.