٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٦:٤٨
ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران بۆ ئاسایشی کەنداوی فارس زەروورییە

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وەکوو گرینگترین ئامێری دابین کردنی ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس ناوی برد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئیتارتاس، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئانلاینی دۆخی کەنداوی فارس کە بە هەوڵی ڕووسیا بەڕێوە چوو، لە قەدەغەی پەرەسەندنی ئەتۆمی وەکوو هۆکاری زەرووری لە ناوچەی کەنداوی فارس ناوی برد.

ناوبراو لەو بارەوە زیادی کرد: هاوپەیوەند بە ئاسایشی ناوچەیی، پرسی قەدەغەی پەرسەندن زەروورییە. هەر لە سەرەتاشەوە من وەکوو ئامێرێکی گرینگی دژی پەرەسەندنی ناڤۆکی و لە بەرژەوەندی ئاسایشی ناوچەکە دەمڕوانیە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

گۆترێش درێژەی دا: گەورەیی کێشەکان نابێت ببێتە هۆی دڵساریمان. ئیزن بدەن کە کارێک بۆ دروست کردنی متمانە و گفتوگۆی ناوچەیی ئەنجام بدرێت. کێبڕکێیە ماڵوێرانکەرەکان بنێنە لاوە و بەدوای ئەوەوە بن کە یەکگرتووتر بین.