به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی هەماهەنگی ئابووری دەوڵەت، بە ئاماژە بە پلانڕێژییەکانی دەوڵەت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی شەڕی ئابووری ئەمریکا زیادی کرد: ئەگەرچی گەمارۆی نامرۆڤانە و نایاسایی ئەمریکا بووەتە هۆی کەم بوونەوەی داهاتی وڵات لە سالی ٩٩، بەڵام دەوڵەت بە پلانڕێژیگەلێک کە ئەنجامی داوە، ڕێگری کردووە کە گەیشتنی ئەمریکا بە ئامانجەکانی.
ڕۆحانی بە جەخت لەسەر زەرووری پاراستنی ئاسایشی سیاسی و یەکگرتوویی لە وڵات، وتی: لە ئەو لایەنگەلە کە دوژمنانی ئێران لە پاڵ گوشار و گەمارۆی ئابووری سەرمایەدانەری تایبەتی لەسەر کردووە، کێشە و ئاژاوەی ناوخۆییە.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە زەروورەتی وشیاری لە بەرانبەر پیلانی دوژمنان وتی: لە هەموو بەرپرسان، چالاکان و دڵسۆزانی دەسەڵات داوا دەکەم کە بە پاراستنی ئاسایش و عەقڵانیەتی سیاسی ڕێگری بکەن لە کێشە و ئاژاوە و ئیزن نەدەن کە دوژمنان بگەنە ئارەزووی خۆیان.
342/