به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بەغدا یەوم، حەسەن کەعبی کەعبی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان وتی: ئێمە ئیزن نادەین سووکایەتی بە هیچ لایەنێک بکرێت و قسەکانی هۆشیار زێباری ڕەت دەکەینەوە. هەر بۆیە داوای لێدەکەین بە پێی پێگە و گیان فیداییەکانی حەشدی شەعبی داوای لێبوردن بکات.
شیاوی باسە کە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی و دەرەوەی پێشووی عێراق، لەم دواییەدا لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی وتبووی: هێرشی مووشەکی بۆسەر فڕۆکەخانەی هەولێر، بەو هۆیە بوو کە هەندێک لە گرووپەکان، پێیان وایە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەمریکا پێوەندی نزیکی هەیە و هەر ئەو جۆرە کە داعش هەولێر و بەغدا دەکاتە ئامانج ئەو گرووپانە هێرش دەکەنە سەر شارەکان.