١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٤٠
کاردانەوەی قەیس خەزعەلی بە ڕێککەوتنی شەنگال

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە نوێترین هەڵوێستیدا بە ڕێککەوتنی شەنگال لە نێوان هەرێم و بەغدا کاردانەوەی نیشان دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە فورات نیوز، شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەهلی حەق بە ڕێککەوتنی شەنگال لە نێوان بەغدا و هەرێم کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی تەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی شەنگال لە نێوان بەغدا و بەرپرسانی هەرێم تەشیرفاتی سیاسی و دانوستانی هەڵبژاردنە.

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق جەختی کرد: ئێزدییەکان پێش لە ئەوە ڕەنج و ئازاری زۆریان چێشتووە و وادیارە بە ئەو ڕێککەوتنە ئازارەکانی ئەوان بەردەوام دەبێت.

شیاوی باسە کە بە پێی دوایین ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم، ئیدارەی ئاسایشی شەنگال لە ئەستۆی سوپای عێراق و پێشمەرگە دەبێت.

342/