١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١١:٤٤
ئێران ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا یارمەتی چین بدات

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بۆ شی جین پینگ وتی: ئامادەیی وڵاتەکەم بۆ بەشداری لە بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆڤێد ١٩ لەگەڵ چین ڕادەگەیێنم.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری چین وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری گەلانی چین، وتی کە وڵاتی ئێران و چین بەردەوام لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوو پێکەوە هاوکاری و هاوڕێیان بووە .

ئەوەشی وت کە  ئێستاش وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەکەم بۆ بەشداری لە بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا لەگەڵ چین ڕادەگەیێنم.

ڕۆحانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا وتوویەتی : هیوادارم بە فەرمانی ئێوەی بەڕێز بەستێنی هاوکاری لە ئەو بوارش زیاترش لە ڕابردوو دروست ببێت.

342/