٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٠١
یارمەتی هەر وڵاتێک بدەین، تێچووەکەی وەردەگرین

ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی هەر وڵاتێکی موسڵمان و ناموسڵمان کە داوای یارمەتیمان لێبکات، یارمەتیی دەدەین بەڵام تێچووەکەی وەردەگرین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرلەشکەر سەید یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: هەر وڵاتێکی موسڵمان و نا موسڵمان کە داوای یارمەتیمان لێبکات، یارمەتیی دەدەین بەڵام تێچووەکەی دەگرین. ئێمە بەنزینمان دایە ڤێنزۆئێلا و شووشی زێڕمان وەرگرت و زێڕەکانمان بە فڕۆکە هێنایە ئێران.

ناوبراو جەختی کرد: ئێمە هەر یارمەتیەکمان داوەتە عێراقییەکان دۆلاری نەختمان وەرگرتووە، لەگەڵ سوورییەکان گرێبەستمان واژۆ کرد کە لە بەرانبەردا شتگەلێک وەربگرین ئاڵبەت ڕووسیا زیاتر لە ئێمە لە سووریا کەڵک وەردەگرێت.

342/