به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رلەبه‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پیشوازی له باڵوێز جه‌میس جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سووریا و نێرده‌ی تایبه‌تی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و شاندێکی یاوه‌ری کرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه، سوپاسالاری پێشمه‌رگه و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سوریا، ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی چالاکی و مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر له سوریا و عێراق، دۆخی کورد و گفتوگۆی لایه‌نه کوردییه‌کان له سووریا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و یه‌کڕیزیی نێوانیان تاوتوێ کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، جه‌میس جێفری به‌رده‌وامی پشتگیریی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له کورد و هاوبه‌شانیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و نه‌هێشتنی یه‌کجاره‌کیی داعش له سوریا، هه‌رێمی کوردستان و عێراق دووپاتکرده‌وه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش سوپاسی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشی کرد بۆ هاوکاری و پشتگیریی به‌رده‌ومیان .
342/