به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوران کالکان، ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پەکەکە لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە ڕۆڵی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان وتی: زانیارییەکان سەبارەت بە هێرشەکانی ١١ ی ئۆگۆستی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی خاکورک کە بووە هۆی کوژرانی عەگید کارزان و دوو فەرماندەی باڵای سوپای عێراق، نیشانی دەدات کە پارتی لە ئەو هێرشانە ڕۆڵی هەبووە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: زۆر پێمان خۆش بوو کە پارتی لە ئەو هێرشانە ڕۆڵێکی نەبێت بەڵام زانیارییەکان باس لە شتێکی دیکەوە دەکەن. پێش لە هێرشەکان هەندێک دیدار و گفتوگۆ ئەنجام بووە.
کالکان وتیشی: سوپای تورکیا بێ ئیزنی پارتی ناتوانێت بچێتە ناو هەرێمی کوردستان. ئەگەری نییە سوپای تورکیا بێ ئیزنی پارتی بتوانێت لە ناو خاکی هەرێم پێشڕەوی بکات.
کالکان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی کردە سەر پرسی شەنگال و وتی کە دامەزراندن و بە فەرمی ناساندنی بەڕێوەبەریاەتی خۆسەری ناوچەی شەنگال بۆ ژیانی ئازاد و ئاسایشی کوردانی ئێزدی زەروورییە.
کالکان وتیشی: پێویستە کە بەڕێوەبەرایەتیەکی خۆسەر کە کوردانی ئێزدی تێیدا بە ئازادی بژین، بە فەرمی بناسرێت. ئەو هەنگاوە عێراق بەهێزتر دەکاتەوە.
342/