١٥ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٢٧
ناوی کوردی لەسەر شەقام و گەڕەکانی وان هەڵگیرا

سەرپەرشتی شارەوانی وان لە هەڵمەتێکدا ناوی کوردی شەقام و گەڕەکەکانی چاڵدران لە پارێزگای وانی هەڵگرت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرپەرشتی شارەوانی وان کە دوای لەکار دەرکردنی شارەوانی هەڵبژێردراوی خەڵک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە، وەکوو شارەوان هەڵبژێردرابوو لە هەڵمەتێکی دژە کوردیدا ناوی کوردی شەقام وگەرەکەکانی چاڵدران لە پارێزگای وانی هەڵگرت.

سیاسەتی دژبەرانەی تورکیا لە بەرانبەر کوردەکانی ئەو وڵاتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێتەوە.